زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی لوبنان پیرۆز دەكات و پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆی دووپات دەكاتەوە.
یەكشەممە، 9ی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گەلی لوبنان كرد بە بۆنەی ڕاگەیاندنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر نەواف سەلام.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتن بۆ حكوومەتی نوێی لوبنان دەخوازێت و پشتیوانیی هەوڵەكانیشی دەكات بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش، سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ خەڵكی لوبنان و بەرەوپێشبردنی ئەو وڵاتە.
سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێكی دیكەی پۆستەكەیدا پشتیوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ حكوومەتی نوێی لوبنان دووپات كردووەتەوە.