مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە توركیا لە ماوەی تەنیا 23 ڕۆژدا، 103 بەهۆی خواردنەوەی كحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە و بە دەیانی دیكەش لە نەخۆشخانەكان لە ژێر چاودێری پزیشكی چڕدان .
لە ئەنقەرەی پایتەختی ئەو وڵاتە، لە ماوەی سێ ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو 33 كەس بە هۆی خواردنەوەی كحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە و 20 كەسی دیكەش لەژێر چاودێریی پزیشكیی دان.
ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی قسەی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد و گووتی “33 كەس بەهۆی بەكارهێنانی خواردنەوەی كحولی ساختەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و 20ی دیكەش لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێنراون و لە ژێر چاودێری پزیشكیین،”
شاهین ئاشكراشی دەكات كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە 13 كەس بە هۆی فرۆشتنی كحولی ساختە دەستگیركراون و 62 تۆن لە كحولی ساختە دەستی بەسەرداگیراوە .
هاوكات لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، 70 كەس لە ئیستەنبوڵ بە هەمان مەبەست گیانیان لەدەستداوە .