زاری كرمانجی-سۆران
وەك سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژەی بۆدەكەن: كۆلۆن لە سی بەش بیك دیت
1- بەرزە كۆلۆن
2- بانە كۆلۆن
3- نزمە كۆلۆن
كۆلۆن دەكەویتە كۆتایی ریخۆلە باریكە فرمانی مزینی هەندی لەو مادانەی هەیە بیش كەیشتنیان بۆ ریكەو كۆم ئەم مزینی ماددانەش زۆر سود مەندین بۆ لەشی مرۆف بەتایبەت روون بوونی بیست و كەشانەوەی رەنكی دەم و جاوی مرۆف.
نەخۆشی كۆلۆن :
ئەم نەخۆشیە بریتییە لە هەلئاوسانی (تەشەنوج) دوو بەشی جیاوازوو دژ بەیەك لەم ریخۆلەو بە كشتی شیوەی كرمە جولەی هەیە بەیەك ئاراستەوە نەوەك پێچەوانەی یەكتر یەك ئاراستە واتا ریخۆلە كرمە جولەی تەواو دەكات لە مرۆڤی ئاساییدا، بەڵام لە مرۆفی نا ئاسای واتا ئەوانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن جیاوازە واتا كرمە جولە ئاراستەی پێچەوانەی یەكتر دەكەن، لەم حاڵەتە كۆلۆن توشی هەلئاوسان دەبێت.
ئەم نەخۆشییە كاتی كۆلۆن توشی هەڵئاوسان دەبێ لەو كاتەدا ئەو باشەرَۆییەی هیشتا تەواو لەناو ریخۆلە باریكەدا نەمزراوەو دەكاتە كۆلۆن كۆلۆن كاری خۆی دەكات تاكو ئەو باشەرَۆیە دەكاتە شوینی هەڵئاوسانەكە ئەو شوینەی كرمە جولە ئاراستەی پێچەوانەی یەكتر دەكەن، لەو حاڵەتەدا بەشی یەكەمی هەلئاوسانەكە كرمە جۆلەی تەواو دەكات بە یەك ئاراستە بۆ پاڵنانی باشەرَۆكە بۆ بەشی دووەمی هەڵئاوسانەكە، بەڵام لە بەشی دووەم دا ئاراستەی كرمە جولە پێچەوانە دەبیتەوە بەمەش دەبیتە هۆی گەڕانەوەی باشەرَۆكە بۆ بەشی یەكەمی هەڵئاوسانەوە، بۆیە لەم حاڵەتەدا باشەڕۆكە ناتوانی بگاتە ریكەو كرمەوە بۆیە قەبزی لە كەسی توش بوو دروست دەبێ، بۆ ماوەی 3 رۆز ناتوانی باشەرۆكە فریبداتە دەرەوەی لەشی یا لەو كاتە توشی سك جوون دەبی بەمەش هەلئاوسان (تەشەنوج)زیاد دەكات .
ئە ئەگەر تووشبووەكە چارەسەر نەكرێت ئەوا تووشی وشك بوونەوەی تەواو دەبێ ئەو بەشەی ریخۆلە وە رێگر دەبی لە فڕێدان و مژینی ماددەی تواوە لە باشەڕۆدا .
هۆكاری تووش بوون:
1- خواردنەوەی ماددە كازیەكان و ماددە كهولییەكان
2- خواردنی باقلەمەنییەكان بەتایبەت فاصۆلیا و نۆك
3-خواردنی كۆشت بە سوركراوەی
4-جكەرە كیشان
5-زۆری خواردنی ماددەی ترشی
6- بیركردنەوەی زۆر لە نەخۆشی تر
7- خواردنی سەوزە