زاری كرمانجی- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سۆران، ڕایدەگەینێت:” زۆرجار بۆ چارەسەری شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێن، هاووڵاتییان سەردانی هەولێر دەكەن، یەكێك لە پلانە خێراكانمان ئەوەیە كردنەوەی سەنتەرێكە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی خوێن.
كامەران مەلا محەمەد، لە دیدارێكی تایبەتی زاری كرمانجیدا، لە ژمارە نوێی هەفتەنامە بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت:” خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی وەك پێویست نین، دەمانەوێ باشتری بكەین، پزیشكی پسپۆڕ لە سنوورەكەمان زیاتر بكەین، هەوڵدەدەین سەنتەری چاودێری چڕی دڵ بكەینەوە، پلانمان هەیە سێ سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە و پسپۆڕی ددان و تاقیگەی ناوەندی لەنێو نەخۆشخانەی فێركاری ئاشتی بكەینەوە، هەروەها لە قەزا و ناحییەكانی دەروبەریش گرنگی بە كەرتی تەندرووستی بدەین، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە ئەوەی پێویست بۆیان ئەنجام دەدەین”.
لەگەڵ سەنتەری تیشك و بەشەكانی دیكەیە كە 24 كاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییاندا بن، هەروەها جەختمان لە كردنەوەی سەنتەرێكی چاودێری چڕی هەناسەدان و نەخۆشییەكانی دڵ كردۆتەوە كە تا ئێستا بەردەست نین، بۆیە بەكردنەوەی ئەم بەشانە نەخۆش ناچار نابێت سەردانی هەولێر بكات.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ئیدارەی سۆران، ئاشكراشی كرد:” لەرووی میلاكات لە ساڵی 2012ـەوە تا ئێستا هیچ كەسێك دانەمەزراوە، زۆر سەنتەر و ناوەند و بنكەی تەندروستی كراونەتەوە و هەوڵ دراوە بۆ دامەزارندنی 100 كەس لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گرێبەست، بەڵام دەمانەوێت میكانیزمێكی گونجاو بدۆزینەوە كە پێویستمان بە كامە پسپۆڕی هەیە دایان بمەزرێنین”.
تەواوی دیدارەكە لە ژمارەی 697ی زاری كرمانجی بخوێننەوە..