زاری كرمانجی – ڕواندز :
پەیكەری مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس و شێوەكاری گەورەی كورد (حسێن حوزنی موكریانی) كە لە دەروازەی شاری ڕواندز دانراوە، شێوێندراوە .
حوزنی، یەكەمین كوردە كە لە ساڵی 1925 چاپخانەی لە باشووری كوردستان و شاری ڕواندز دامەزراندووە و لە نێوان ساڵانی 1926 – 1932 گۆڤارێكی كوردی بە ناوی (زاری كرمانجی) لە ڕواندز دەركردووە و (24) ژمارەی لێ دەرچووە، جگە لە بە چاپگەیاندنی چەندین پەرتووك و نامیلكە لە بوارەكانی (مێژوو، ئەدەب، هونەر، زمان) .
جگە لەوەش حوزنی بۆ یەكەم جار لە ڕێگەی هەڵكەندن، پیتە كوردییەكانی خستووەتە ڕێزی پیتە عەرەبییەكان لە نووسین و چاپكردندا .
حوسێن حوزنی موكریانی ساڵی 1890 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و ساڵی 1947 گیانی لەدەستداوە .