زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ شەممە، 08-02-2025:
کەش: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاجیاكاندا. هەندێك كات دەبێتە بارانی مامناوەند، بە تایبەت لە بەشی باشووری هەرێمی کوردستان، ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە پارێزگای سلێمانی. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان، بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت لە پارێزگای سلێمانی و هەندێك لە قەزا و ناحیەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر ببارێت.
پلەکانی گەرما: بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی، 07-02-2025، دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
ئاراستەی با: باشووری ڕۆژهەڵات.
خێرایی با: لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 – 20) کم/ک لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و هەندێک جار بۆ سەرووی 25 کم/ک چالاک دەبێت.
مەودای بینین: لە نێوان (7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی باران و بەفر کەم دەبێتەوە بۆ (4 – 6) کیلۆمەتر.
کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەینێ یەکشەممە، 09-02-2025:
کەش: بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکان ئەمڕۆ .
ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.
خێرایی با: لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10– 20 ) کم/ک دەبێت.
مەودای بینین: لە نێوان ( 8 – 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 10 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -1 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 13 پلەی سیلیزی