بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، “بەپێی پلانی حكوومەت تا كۆتایی ساڵی داهاتوو كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێری، بەهاری ئەمساڵیش 500 مێگاواتی دیكە بەرهەم دێت.”
كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتا كارەبا ڕاگەیاند “بەپێی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناكی، تا كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای نیشتمانی دەبێتە 24 كاتژمێر، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جدییە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕووناكی و چارەكردنی كێشەی كارەبای نیشتمانی.”
بریكاری وەزارەتی كارەبا دەشڵێت “هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بەردەوامن بۆ چارەكردنی كێشەی كارەبا، ئەو پڕۆژەیەی ئێستا جێبەجێ دەكرێت بۆ دابین كردنی كارەبای 24 كاتژمێری سەركەوتوو بووە.”
لەبارەی زیادكردنی بەرهەمیش كامیل قەزاز ئاماژەی بۆ ئەوە كرد “پلان هەیە بۆ زیادكردنی بەرهەمی كارەبا و یەكێك لەو پڕۆژانەی جێبەجێ دەكرێت پڕۆژەی خورمەڵەیە كە بەهاری ئەمساڵ تەواو دەبێت و 500 مێگاوات لە بەرهەمی كارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.”