مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی، پەخشكردنی راستەوخۆی وتاری هەینی لە كەناڵەكاندا قەدەغە كرد .
بە پێی فەرمانێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای دهۆك، كە ئاراستەی تەواوی مزگەوتەكانی كراوە، لەمەودوا رێگا بە هیچ دەزگایەكی راگەیاندن نادرێت رووماڵی وتاری هەینی مزگەوتەكان بكەن .
لە فەرمانەكەدا ئەوەش هاتووە “لە بەر بەرژەوەندی گشتی، تەنیا ڕێگا بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەدرێت، وتاری مزگەوتەكان بگوازنەوە.”
تا ئێستا وەزارەتی ئەوقاف، هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە لەسەر ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای دهۆك، كە ئایا ئەم بڕیارە تەنیا لە چوارچێوەی ئەم پارێزگایەدایە یان تەواوی شارەكانی دیكەی هەرێم دەگرێتەوە .