زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە(٢٣٠٧) لە بەرواری ٢٠٢٥/٢/٦ بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پلەی (٨١٦٨) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی ئەیلوولی ساڵی٢٠٢٤، بەرزكرایەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: ” بە بۆنەی بەرزكردنەوەی پلەی ئەو پێشمەرگەو پلەدارانە، وەزیری پێشمەرگە، پیرۆزبایی لە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كرد و ڕایگەیاند: ” هیوادارم سەركەوتووبن و بەردەوام بن لە ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاك و ئاڵا و خەڵكی كوردستان”.
لە سەرەتای دەستبەكاربوونمان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە پشتیوانی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانیومانە پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە بخەینە سەر ڕێچكەی ئاسایی و یاسایی خۆیی، لە پاڵ ئەوەشدا دابینكردنی مافەكانی پێشمەرگە و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان، لە ئەولەوییەتی كاری وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاكسازییە”.
لەگەڵ دابینكردنی مافەكانی پێشمەرگە، پێویستە پێشمەرگە وەك هەمیشە لە بەرەوپێشچوون و بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانیدا بێت”.