زاری كرمانجی-سۆران
نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاگادارییەكدا: “سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و چارەخوازان ئاگادار دەکاتەوە، ئەوانەی کە نیازی سەردانیکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان هەیە، پزیشکانی نەخۆشخانە بەپێی ئەوەی کە لە خشتەی ڕۆژانەی ڕاوێژکاری پزیشکانی پسپۆر بۆمانگی(٢) هاتووە ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش بکەن.
١- ڕۆژانی (هەینی- شەممە) پشووی فەرمیە.
٢- ڕۆژانی(دووشەممە- چوارشەممە) نەشتەرگەی لەنەخۆشخانە ئەنجام دەدرێت.
٣- پزیشکانی خولاو لەنەخۆشخانە(٢٤) کاتژمێر ئامادەبوونیان هەیە بۆ چارەکردنی هەر ڕووداوێکی فریاکەوتنی لەناکاو.
٤- ئەو ڕۆژانەی هەفتە کە لەخشتەدا هاتووە، پزشکانی پسپۆر ئامادەن پێشوازی لە نەخۆش بکەن.
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە.
07502355830
07512236696
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە