زاری كرمانجی-چۆمان
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” شەپۆلێكی سەرماو بەفر بارین سنوورەكەمانی گرتۆتەوە، زۆرترین بەفر لە سنووری حاجی ئۆمەرانە زیاتر لە 30 سانتیمەتر باریووە، هەروەها لە زینی وەرتێ تەنها 7 سانتیمەتر بەفر باریووە”.
ئەندازیار خوسرەت سادق، گووتیشی: ” بە هەوڵی بەردەوامی تیمەكانمان توانراوە ڕێگای حاجی ئۆمەران لە بەفر باكبكرێتەوەو هاتووچۆ ئاساییە، تیمەكانمان دەستیان كردووە بە پڕژاندنی خوێ لە سەر ڕێگای سەرەكی (چۆمان-حاجی ئۆمەران) بۆ تواندنەوەی بەستەڵەك.