زارى كرمانجي – سۆران :
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti ی ڕووسیا كە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی كردووەتەوە، مووسا ئەبوو مەرزوك، ئەندامی باڵای مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو گرووپە ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بكات.
ترەمپ ڕۆژی سێشەممە بەڵێنی دا كە ئەمریكا پاش نیشتەجێكردنی فەلەستینییەكان لە ناوچەكانی دیكە، كۆنترۆڵی كەرتی غەززە كە بەهۆی شەڕ تێكچووە لە ڕووی ئابوورییەوە پەرەی پێ بدات.
ئەبوو مەرزوق ئەمریكای بە یاریزانێكی سەرەكی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانی و ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بووەتە پێویستییەك بۆ حەماس.
ئەبوو مەرزوق گوتی: هەر بۆیە ئێمە پێشوازیمان لە دیالۆگ لەگەڵ ئەمریكییەكان كرد و هیچ ناڕەزایەتییەكمان لەم بابەتەدا نییە.