زارى کرمانجى:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-02-2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە، هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی، ڕێکخستنی داهاتی ناوخۆی هەرێم و هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان، دەستی پێ کرد.
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممەش، 2ـی شوباتی 2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دا.