لە وەستانی جێبەجێكردنی هەمواری باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتكراوەكانی كەركووك

مافناس سەنار شێرۆكی
دوێنێ سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانێكی وەلائی بە وەستانی جێبەجێكردنی هەر سێ یاسای هەمواری باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 و لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016 و گەڕاندنەوەی زەویوزارە زەوتكراوەكانی كەركووك بە پێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی شۆڕش دەركرد.
مەبەست لە فەرمانی (الولائی ) ، ئەو فەرمانەیە كە دادگا لەسەر بنەمای داواكارییەك لەلایەن یەكێك لە لایەنەكان ، بەبێ ئاگاداركردنەوەی لایەنی بەرامبەر، دەرچووە بڕیارێكی كاتییە كە لەلایەن دادوەرەوە لەو دۆسیانەی كە لە یاساكەدا هاتووە، بە مەرجێك كاریگەریی نەبێت لەسەر بنەچە مافەكە.
لە مادەكانی ١٥١ و ١٥٢ی یاسای ڕێكاری مەدەنی ئاماژە بە ڕێكارەكانی دەركردنی فەرمانی (الولائی ) لەسەر داواكارییەكان كردووە، وەك لە مادەی ١٥١دا هاتووە: هەركەسێك مافی ئەوەی هەبێت فەرمان لە دادگا وەربگرێت بۆ ئەنجامدانی كارێكی دیاریكراو ، بەپێی یاسا دەتوانێت داوا لە دادگای تایبەتمەند بكات كە ئەم فەرمانە دەربكات لە ئەگەری بەپەلەدا لەگەڵ داواكارییەك كە پێشكەشی دادوەری كارامە دەكات، ئەم داواكارییە بە دوو نوسخە پێشكەش بە دادوەری دۆسیییەكە دەكرێت كە ڕاستییەكان و بەڵگەكانی داواكارییەكە لەخۆدەگرێت و داواكارییەكە بەڵگەنامەی پشتگیری لەگەڵدا دەبێت، لە كاتێكدا مادەی ١٥٢ ئاماژەی بەوەشكردووە، دادوەر فەرمانی نووسراوی وەرگرتن یان ڕەتكردنەوەی خۆی لە یەكێك لە دوو نووسخەیەكەدا دەردەكات لە ڕۆژی دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكە بە زووترین كات وەڵام بدرێتەوە، و داواكار كۆپییەكی فەرمی فەرمانەكە دەدرێتێ و ئەسڵیەكەی لە تۆماری دادگادا دەهێڵرێتەوە .. لە كاتێكدا دادوەر دەسەڵاتی ئیختیاری هەبێت، بەپێی ئەوەی لە بارودۆخی داواكارییەكە و دەركەوتنی ئەو بەڵگەنامانەی كە پێشكەشی كراوە بۆی دەردەكەوێت و لەژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا بڕیارەكەی دەدات و ئەو كەسە ئاگادار دەكاتەوە كە فەرمانەكە لە دژی بووە لەگەڵ كۆپییەكی دەرچووە، بە مەبەستی سكاڵاكردن لە فەرمانەكە و تظللم ئەگەر تظلمەکە پشتگیری بكرێت، چونكە فەرمانی (الولائی ) بە جێبەجێكردنی خێرا لەلایەن هێزی یاساوە دەگرێتەوە.
هەروەها بڕیاردان لەو بابەتە بە شێوەی فەرمانی وەلایی دەبیتە هۆكاری دەركردنی بڕیاری پێشوەختە لەو داوایەی كە بۆ دادگا بەرز كراوەتەوە هەر بۆیەش هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی وەر نەگرنووە كە لە فەرمانەكی وەلایی دا هاتووە و دادگا بڕیاری بە ڕەتكردنەوەی فەرمای وەلایی دەر كردووە.