ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەكی قورسی تێدایە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە درێژەی پڕچەككردن و بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی خۆیان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، كاروانێكی 65 بارهەڵگری پڕ لە كەرەستەی سەربازی گەیاندە بنكە سەربازییەكانی .
ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە “ئێوارەی دوێنێ سێشەممە كاروانێكی سەربازی گەورە كە پێكهاتوو لە فڕۆكەیەكی بارهەڵگر و 65 بارهەڵگری دیكە گەیشتنە بنكەی خەراب ئەلجیری ڕمێلان لە باكووری حەسەكە،”
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی ڕوانگەی سووریی، 65 بارهەڵگرەكە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تۆپخانەی قورس و تەقەمەنی جۆراوجۆر و سندووقی داخراو و كەرەستەی سەربازی كە بە قوماشی ڕەش داپۆشرابوو و تانكی سووتەمەنییان پێ بووە.
هاوكات هەمان ڕۆژ فڕۆكەیەكی گەورەی بارهەڵگری سەربازی لە هەمان بنكە نیشتووەتەوە كە ئەویش چەكی پێشكەوتوو و سیستەمی ڕادار و ژمارەیەك سەربازی ئەمەریكی تێ دابووە.
هێزەكانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” بەردەوامن لە بەهێزكردنی ئامادەیی سەربازی خۆیان لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فورات، لە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە، جگە لە ئەنجامدانی زنجیرەیەك مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی “هەسەدە”، لە چوارچێوەی بەهێزكردنی توانای بەرگری و ئامادەكاری بۆ هەر پێشهاتێكی ئەمنی یان مەترسی ئەگەری لە ناوچەكەدا.