زاری كرمانجی – سۆران
سەركردەكانی عەرەبستان چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە دامەزراندنی هەر پەیوەندییەكی فەرمی لە نێوان شانشینی عەرەبستان و ئیسرائیل پەیوەستە بە دروستكردنی دەوڵەتێكی سەقامگیری سەربەخۆی فەلەستین لەسەر بنەمای سنوورەكانی ساڵی ١٩٦٧.
ئەمڕۆ وڵاتی سعوودیە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە هەڵوێستی لە مێژینەی شانشینی سعودیە كە فەلەستینییەكان دەبێ دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەبێت وەك خۆی ماوەتەوە و ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بكات بەبێ ئەوەی ئەمە بەدیبهێنێت. هەڵوێستێك كە شازادە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە پێشتر چەندین جار دووبارەی كردۆتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی عەرەبی نیوز، بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەسەر ئەم پرسە، دوای ماوەیەكی كەم لە ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كە ئەمریكا بە نیازە خاوەندارێتی لە كەرتی غەززە بكات، دوای كشانەوەی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە و نیشتەجێبوون لە وڵاتانی دیكە.
سەركردەكانی عەرەبستان چەندین جار داوای دادپەروەری بۆ فەلەستینییەكانیان كردووە. ئەوانەی بە گوتەی ئەوان شایستەی ئەوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆیان لە پاڵ ئیسرائیل هەبێت و چارەسەرێكی بەردەوام بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێی دەیان ساڵەیان بدۆزرێتەوە.
بە جەختكردنەوە لەسەر ئەم داواكارییەی فەلەستین، سەركردەكانی عەرەبستان چەندین جار ڕایانگەیاندووە كە دامەزراندنی هەر پەیوەندییەكی فەرمی لە نێوان شانشینی عەرەبستان و ئیسرائیل پەیوەستە بە دروستكردنی دەوڵەتێكی سەقامگیری فەلەستین لەسەر بنەمای سنوورەكانی ساڵی ١٩٦٧.
هەروەها لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاماژە بە وتارەكەی شازادەی جێنشینی ئەم وڵاتە لە 18ی ئەیلولی 2024 كراوە كە تیایدا جەختی لەوە كردەوە كە ڕیاز درێژە بە هەوڵە ماندوونەناسەكانی دەدات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستینی بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵاتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، بەبێ ئەمە پەیوەندییەكانی شانشینی سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نابێتەوە.
لە لوتكەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز كە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، شازادە محەمەد بن سەلمان جەختی لە بەردەوامی هەوڵەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی كردەوە و داوای كۆتایی هێنان بە داگیركارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر زەوییە فەلەستینییەكان كرد.