زارى کرمانجى:
دوێنێ سێشەممە بەئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە هاوكات فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەیە، ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی فیرقەكانی (سێ و چواری ) پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە وەزیری پێشمەرگە ئاشكرای كردووە، تا كۆتایی ساڵی داهاتوو، یەكەكانی 70 و 80 دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و لە چوارچێوەی فیرقە و لیواكاندا یەكدەخرێن.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئاشكرایكردووە، “كارەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەگوێرەی پلان بەڕێوە دەچن و بەردەوامن، یەكخستنی پێشمەرگە بەشێكی سەرەكییە لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان بۆ دروستكردنی سوپایەكی بەهێز و نیشتمانی”.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەى بەوەشکردوو “پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنی هێزی پێشمەرگە قۆناغی دژواری بڕیوە، هەنگاوی پێویستمان بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە ناوە، “تا كۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزەكانی پێشمەرگە بەیەكەی 70 و 80شەوە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا یەكدەخرێن”.