زاری كرمانجی-سۆران
دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، كرێی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا، خاوەن مۆلیدەكان دەستیان كردووە بە كۆكردنەوەی پارەكە.
ئەندازیار كاروان، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ مانگی 1 بە شێوەیەكی گشتی بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان 13 هەزار دینار دیاریكراوە”.
سەرۆكی لیژنەی مۆلیدەئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا، ئاشكراشی كرد: ” ئەو مۆلیدانەی كەمتر كاریان كردووە یان گرفتێكیان هەبووە، بەپێی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا، پارەكەیان بۆ هەژمار كراوە.