زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ- دیانا، بڵاوی كردەوە: ” تیمەكانمان هەڵسان بە گەڕان و سەردانیكردنی مریشك فرۆش و سەوزە فرۆش و میوەفرۆشەكانی سنووری ناحیەی دیانا ڕێگای زار گەلی و باڵەكیان، لەم گەڕانەدا خاوەن كارەكانمان ئاگادار كردەوە بە پابەندبوونیان بە ڕێكارە تەندروستی و بازرگانییەكان”.
گووتیشی: ” هەر لەسەردانەكەدا هەڵسان بە هەڵواسینی نرخ بۆ خاوەن كارەكان و دڵنیامان كردنەوە لە پابەندبوونیان پێی، لەهەر شوێنێكە كە سەرپێچی یاساكانی تێدا بكرێ و ببێتە مایەی زیان بۆ هاووڵاتییانی دەڤەرەكەمان، بەدواداچوونی جددی بۆ دەكەین”.
لەكاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنووری ناحیەی دیانا پەیوەندی بكەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»