زارى کرمانجى-سۆران:
لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بە هۆكاری نوێ نەكردنەوەی فەرمانەكەی، 100 هەزار دیناری دەرماڵە لە مووچەی مانگی یەكی خانەنشینان كەمكراوەتەوە. بەرپرسێكی خانەنشینیش ئاشكرای دەكات، بابەتەكە پەیوەندیدارە بە عێراق و بڕیارەكە لە هەرێمی كوردستان نەدراوە.
بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر راگەیاند: “بڕینی ئەو 100 هەزاری دەرماڵەیە بۆ مانگی یەك هۆكارەكەی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو پەیوەندیی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە هەیە و ئەوان لە مووچەی مانگی یەك خەرجیان نەكردووە و چاوەڕوانین لە مانگی دوو ئەو پرسە قەرەبوو بكرێتەوە.”
ئەو سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە “تەنیا ئەو 100 هەزار دینارە كەمكراوەتەوە، ئەگینا ئەوانەی پێشووتر مووچەیان هاوتا كراوە، خانەنشین بن یان میراتگرەكانیان، مووچەیان وەكوو خۆیەتی و بە هاوتاكراوی خەرج دەكرێت.”
ئەو بەرپرسە روونیشیكردووەتەوە ”ئەو 100 هەزار دینارە، كە بە دەرماڵەی گرانیی گوزەران ناو دەبرێت، بەهۆی نوێنەكردنەوەی فەرمانی ساڵانەی دەرماڵەكە، لەلایەن دارایی عێراق لە مووچەی مانگی 1ی 2025 نەبەستراوە و بابەتەكە پەیوەندیی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، بەڵكوو لە عێراق خەرج نەكراوە.