”فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له جێهێشتنی غه‌ززه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه”.
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران بكات؛ ده‌شڵێت، ”مافی ئه‌مه‌ریكایه ڕێگریی له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات”.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، ”فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له جێهێشتنی غه‌ززه هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه”.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانی ئوردن و میسر پێشوازیی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكه‌ن و جێیان بۆ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەى بەوەشکرد ”ئێران له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر نزیك بووه‌ته‌وه” هەروەها گووتیشی، ”ئێران هه‌وڵی كوشتنی بدات له ناوی ده‌بات”.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی لەوە كرده‌وه، ”ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران گفتوگۆ بكات”.
تره‌مپ هاوكات له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانیدا، به مافی ئه‌مه‌ریكای زانی ڕێگریی له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بكات.