زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری خۆراك زانیاری لەبارەی سوودەكانی خواردنی جگه‌ری مریشك دەخەنەڕوو، كە جگەلە بوونی چه‌وری تێر، به‌هۆی بوونی هه‌ندێك كانزاو ڤیتامین تێیدا گه‌لێك
سودی هه‌یه له‌وانه:
- ئاسن و زینك: جگه‌ری مریشك رێژه‌یه‌كی باش ئاسن و زینكی تیّدایه, ئاسن له له‌شدا یپێویسته بۆ كارابونی ئۆكسجین وخێرا دروستبونه‌وه‌ی خرۆكهسورهكانی خوێن, هه‌روه‌ها زینك به‌سوده بۆ به‌هێزبونی به‌رگری له‌ش.
- ڤیتامین B: جگه‌ری مریشك رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین B12 نێدایه كه به‌سوده بۆ چالاككردنی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار.
- فۆلیك ئه‌سید:رێژه‌یه‌ك له فۆلیك ئه‌سیدی تێدایه كه به‌سوده بۆ كه‌مبونه‌وه‌و نه‌هێشتنی ناته‌واوی كۆرپه‌له له‌سكی دایكی‌دا.
- ڤیتامینA :رێژه‌یه‌كی زۆر ڤینامین A تێدایه كه به‌سوده بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كان وه به‌هێزبونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش هه ر وه ها به سوده بۆ نه خۆشی له بیر چونه وه.
- چه‌وری و كۆلسترۆڵ: جگه‌ری مریشك رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌وری تێری تێدایه باشتره به‌رێژه‌یه‌كی دیاریكراو بخورێت یان زور كه م بخوریت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆلسترۆڵیان به‌رزه و نه خوشی دلیان هه یه . ئەوانەی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له فسفۆر تێدا باشتره نه یخون یان زور به كه می بخوریت, هەروەها بۆ ئافره‌تی دوگیان باش نیه زۆر خواردنی به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین A تێیدا كه له‌وانه‌یه ناته‌واوی كۆرپه‌له روبدات.