زارى كرمانجي – سۆران :
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـى شوباتى 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە. .