زارى كرمانجي – سۆران :
موعەمەر بن موتەهار ئاریانی وەزیری هەواڵگری حکومەتی یەمەن لە فلۆریدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) کۆبووەوە و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئەم دانوستانانە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترامپ جارێکی تر حوسییەکانی بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەلئاریانی ئاماژەی بەوەشکرد، تا حوسییەکان چەکدار بن، هەڕەشەکانیان لە دژی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە هەر دەمێنێتەوە.
سێنتکۆم کۆبوونەوەکەی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی “بەکارهێنانی ڕێکخراو لە زانیاری ناڕاست و پڕوپاگەندەی حوسییەکان بۆ تێکدانی ئاسایشی یەمەن و ناوچە سنوورییەکان” ڕاگەیاند.
ترامپ لە ڕۆژانی کۆتایی خولی یەکەمی خۆیدا حوسییەکانی خستە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. ئیدارەی بایدن ئەم بڕیارەی هەڵوەشاندبووەوە.