زارى كرمانجي – سۆران :
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دڵنیا نییە ئاگربەست لە غەززە بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ستیڤ ویتتاکەر، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند: تا ئێستا ئەم ئاگربەستە بەردەوامە، بۆیە ئێمە ئومێدمان هەیە.