زارى كرمانجي – سۆران :
دانیال خەلیفە، سەربازێکی پێشووی سوپای بەریتانیا، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ١٤ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دادوەر لە کاتی دەرکردنی سزاکەدا جەختی لەوە کردەوە کە تا ئێستا ڕوون نییە کە خەلیفە چ زانیارییەکی بۆ ئێران گواستووەتەوە.
ئەم دۆسیە مشتومڕاوییە لە دوای هەڵهاتنی خەلیفە لە زیندان و دووبارە دەستگیرکردنیەوە، جێگەی سەرنجی میدیا و دەسەڵاتە ئەمنییەکانی بەریتانیا بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەشی جیهانی بی بی سی، ئەو زانیاری کۆکردۆتەوە و گواستووەتەوە بۆ تاران و ناوی هێزە تایبەتەکانی دەستکەوتووە. زانیاری هەستیاری کۆکردبووەوە و لە ڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بە کەسێکەوە کردبوو کە پەیوەندی بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامییەوە هەبوو.