زارى كرمانجي – سۆران :
پەیمان عیزەدین پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان لە پۆستێدا ئەمشەو دووشەممە ٣ی شوبات بڵاویکردەوە” ئەمڕۆ وەک سەدان خەڵکی تر لە سلێمانی ، بەشداری خۆپیشاندانم کرد لەگەڵ ئەوەی ئەشزانم بەشێک لە مامۆستایانی مانگرتوو و مامۆستایانی ناڕازی یەکێتین” .
دەشڵێت” خۆپیشاندەرانی سلێمانی بە ڕەزامەندی یەکێتی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هەر بە ڕەزامەندی یەکێتیش کوێری ئەکەنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە هەر جۆرە خۆپیشاندانێک بە رەزامەندی یەکێتی ئەنجامدرابێت لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆ کارئاسانییان بۆ دەکرێت و بەپێچەوانەشەوە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزی دەمامکدار و جل ڕەش و سەیارە و چەکی تۆقێنەرسەرکوت دەکرێن”.
پەیمان عیزەدین لە کۆتاییشدا دەڵێت” ئەمەی ئەمجارە بۆ دەستبادانی پارتیە و مەعلومە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە ئەو دەرفەتە بقۆزرێتەوە ، سەرەنجام شارو کۆمەڵگەیەکی مت و بێدەنگ یەکسانە بە مردنی سیاسی و کۆمەڵایەتی”.