زاری كرمانجی-سۆران
بەرپرسی بنكەی دیانا-سۆران (2226)ی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ناوی ئەو كارمەندانەی لە ڕۆژی هەڵبژاردن لەسەر سندوقەكانی دەنگدان بوون، بەلیستێك دراونەتە گەنجینەو بانكەكانی سنوورەكەمان، پێشبینی دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەكەیان خەرج بكرێت و بەسەریان دابەش بكرێت”.
ڕەهێڵ سادق، ئاشكراشی كرد: ” تەنها لە سنووری بنكەكەمان كە ناحیەی دیانا لە خۆدەگرێت، زیاتر لە 800 كهس بەشدار بوون وەك چاودێر و كارمەندی سەر سندوقەكان، لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە سودمەند دەبن.