زاری کرمانجی – سۆران :
بۆ گرنگیدانی زیاتر بە خزمەتگوزارییەکانی نێو نەخۆشخانەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لە بەشێک لە نەخۆشخانەکان قەزای ناوەندی سۆران کاری نۆژەنکردنەوە بۆ ژوور و شوێنە پێویستەکان کراوە.
د.کامەران مەلامحەممەد شێروانی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە پێناو گرنگی دانی زیاتر بە پاک و خاوێنی او نەخۆشخانەکان بەپێویستمان زانی کاری نۆژەنکردنەوە بۆ ۷ ژووری دەستشۆر و چەند شوێنێکی پێویست لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی فێرکاری سۆران و ۲ ژووری دەستشۆر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری”.
ئاماژەی بەوەكرد: ” لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بە شێوازێکی سەردەمیانە ئەو شوێنانە نۆژەنبکەینەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر خزمەتی نەخۆش و هاوەڵانی نەخۆش بکرێت لە نەخۆشخانەکان.