مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند “مانگی ڕابردوو، 62 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕوویداوە.”
بە پشتبەستن بە ئامارەكانی دەستەی كەشناسیی عێراق، مانگی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆرترین بوومەلەرزە ڕوویداوە كە گەیشتووەتە 62 بوومەلەرزە و هێزەكەشیان بە گشتی لە نێوان یەك بۆ پێنج پلەی ڕێختەر بوونە.
دەستەی كەشناسیی عێراق دەشڵێت كە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك و دیالە و نەینەوا و میسان، زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا ڕوویداوە .