زارى کرمانجى:
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد کە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، لەسەر پێدانی ١٢ مووچە بەو فەرمانبەرانە رێککەوتوون، کە خانەنشین دەکرێن و دەشڵێت” ئەو خانەنشنینانەی ٢٥ ساڵ زیاتر خزمەتیان هەبێت ١٨ مووچەیان پێ دەدرێت””.
ئەمڕۆ دووشەممە، شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتى ڕاگەیاندووە” لە کۆبوونەوەکانی شاندی دارایی هەرێم و دارایی عێراق بڕیار دراوە، ١٨ مووچە بەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستان بدرێت، کە یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی فیدڕاڵی دەیانگرێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، ”دوازدە مووچەکە لەلایەن دارایی فیدڕاڵ خەرجدەکرێت و مەرجی خۆی هەیە و دەبێت فەرمانبەرەکە زیاتر لە ٢٥ ساڵ خزمەتی هەبێت و شەش مووچەکەش لەلایەن فەرمانگەکان خەرج بکرێت”.































































