زارى کرمانجى:
دوای ئەوەی دوێنی لە كەنالێكدا عومەر فەقێ كە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان خۆی كاندید كردبوو، سوپاسی سەدامی حوسینی دیكتاتۆر كرد، و گووتی ” قەبری پڕ نوور بێت” كاردانەوەی تووندی لە نێو شەقامی كوردی بەدوای خۆی داهێنا. بە تایبەتی كە سەدام حوسێن فەرمانی كرد بە ئەنفال و جینۆسائیدی كردنی نەتەوەی كورد و خاپوور كردنی 4500 گوندی كوردستان، هەروەها بێ سەروشوێن كردنی هەزاران هاووڵاتی سڤیلی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ئەم بەیانییە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لە لایەن چەند پارێزەرێكەوە سكالا لە دژی ناوبراو تۆمار كراوە.
ئەمڕۆ کۆمەڵێک پارێزەر کە پێکهاتوون لە (کوڕە شەهید و کوڕە ئەنفال)، لە دادگای هەولێر سکاڵاى یاسایییان لەسەر (عومەر فەقێ) تۆمار کرد، لەبەرامبەر ئەو قسانەی کردویەتی و کە دەڵێت: ”هەزار جار قەبری سـ،،ــەدام پڕنووربێت، سەری سـ.ـەدام بە قەبری بابى ئەو کەسەی پێی ناخۆشە”
































































