زارى کرمانجى-وەرتێ:
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاوی كردەوە: “لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێوەی راستەوخۆ دەستکرا بەدروستکردنی گۆڕەپانی ئەسپسواری و کەلەپووری لەبناری چیای کارۆخ لەسنووری ناحیەی وەرتێ”٠
ئاماژە بەوەشكراوە: “بەمەبەستی چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە، ڕۆژی یەكشەممە 2ی شوباتی 2025 شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ، بەیاوەری ئەندازیارو لێژنەی جێبەجێکردن سەردانی شوێنی پڕۆژەكەی کرد، بەپێویستی زانی بەشێوەیەکی جوان و سەنج ڕاکێش و بەخێرایی کەلەئاست سروشتی جوانی ناوچەکە بێت و پرۆژەکە بگاتە ئەنجام” .
ئامانج لەم پرۆژەیە ئەنجامدانی چالاکی ئەسپسواری و بایەخدان بەتواناو لێهاتوویی ئەسپسواری و فێستیڤاڵی ساڵانەیە و دەخرێتە خزمەتی ئەسپسوارانی دەڤەرەکە بەگشتی.































































