محەممەد مەحموود- چۆمان:
دوای ئەوەی تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوتای عێراق كرا، لە تەواوی دامودەزگاكان ژمارەیەك فەرمانبەر خانەنشین دەبن. لە سنووری قەزای چۆمان، 150 فەرمانبەر بە تەواوی دامودەزگاكان خانەنشین دەكرێن.
لەمبارەیەوە ئەحمەد بارزان عەلیكۆ، قایمقامی قەزای چۆمان، تایبەت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە سنووری قەزای چۆمان بەتەواوی دامودەزگاكانی حكوومی، 150 فەرمانبەر خانەنشین دەبن، لەنێو ئەوانەشی خانەنشین دەبن هیچیان بەڕێوەبەر و پلەی تایبەتیان نییە.


































































