زاری كرمانجی – سۆران :
ماوەی سێ ڕۆژە شاندی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان لە بەغدان و لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوەكان بەردەوامن و بە گوتەی هەردوولا كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون.
دوینێ شەممە، دوای كۆبوونەوەی شاندی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، سەرچاوەیەك بە زاری كرمانجی راگەیاند:” تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی 950 ملیار دینار وەك مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەرانی كوردستانی داوە .
هەرچەندە ئەگەری زۆر بوو ئەمڕۆ ئەو بڕە پارەیە بە چەند گوژمەیەك بۆ كوردستان ڕەوانە بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەگەیشتووە .
ئەو سەرچاوەیە، بۆ زاری كرمانجی ئاشكراشی كرد:” هیچ گرفتێك دروست نەبووە، ئەگەر ئەمڕۆ پارەكە نەگاتە كوردستان، بە دڵنیایەوە ئەم هەفتەیە ڕەوانە دەكرێت و ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی پارەكە دەست بە دابەش كردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت .
































































