ئا / م. ئومێد لاوكە
وتاربێژ كێیە؟
ئەو كەسەیە كە لەبری كۆمەلێك قسە دەكات، یاخود ئەو كەسەیە كە وتار دەدات.
یان بریتییە لەو گوفتارەی كە بەشێوازێكی تایبەت ئامۆژگاری و پێ ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت.
سوودەكانی وتاربێژی :
( ێ ) سوودە كۆمەڵایەتیەكان :
- هاندانی ئامادەبوان بۆ هەستان بەو كارانەی كە سوودی گوێگرانی تێدایە.
- دوورخستنەوەیان لەو كارە خراپانەی كە زیان بە تاك و كۆمەڵگە دەگەیێنن.
- وروژاندنی جۆش و خرۆشی خەڵك بەرامبەر بابەتێكی دیاری كراو.
- فێركردن و هۆشیار كردنەوە.
(ب) سوودی كەسی : - زیادبوونی هەلی سەركەوتن لە ژیان.
- هەلێكە بۆ پەیوەندیكردنی راستەوخۆی وتاربێژ لە گەڵ خەڵكدا. كەی دەبین بە وتاربێژێكی كاریگەر ؟
١- ئامادەبوونی جەستەیی.
٢- ئامادەبونی دەروونی.
٣- ئامادەبوونی مەعریفی.
( ١ ) ئامادەبوونی جەستەیی:-
ێ ـ ڕاهێنانەكان :
- هەناسەدانی دروست و تەندروست .
- ڕاهێنانی قەلەم لەناو زار.
*ڕاهێنانی ڤۆكالیز ( ئا….. و…..ی) .
ب- ناسینی جۆرەكانی دەنگ( پیاو ، ئافرەت)
ج- تۆنی دەنگ
(٢) ئامادەبوونی دەروونی :
- نەبوونی ترس ، پێویستە بەسەر ترس زاڵ ببین
وەك : - ئامادەبوون پێش خەڵكی
- خۆناساندن
-دڵخۆشی خۆت بۆ خەڵك دەرببڕە - سنگ و سەرت بەرز ڕابگرە
- هەناسەیێكی قۆڵ هەڵمژە
- بە بێدەنگ و زەردەخەنە تەماشای ئامادەبوان بكە و هەندێك ڕاهێنانی كرداری بكە وەك :-
- توماركردنی وتار، ڕاوەستان لە پێش ئاوێنە، ڕاهێنانكردن لە پێش هاوڕێ و خێزان .
(٣) ئامادەبوونی مەعریفی :
ـ پسپۆڕی (ئەكادیمی، ئەزموونی)
ـ ڕۆشنبیری (خوێندنەوە، بەشداریكردن لە خول و سمینار)
ـ ناسینی جۆرەكانی گوێگر (وریا، شەڕانی ، قسە پێبڕ، خەیاڵاوی ، سەرقاڵ)
ـ بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیا (ووڕد، پاوەرپۆینت)
چۆن كاریگەری دروست بكەین ؟
(١) دەستپێكی كاریگەر : بە ئایەت و فەرموودە، چیرۆكی ژیانی خۆت، چیرۆك و شیعر و نوكتە ، پرسیار لەسەر وتارەكە.
(٢) ناوەڕۆكێكی پەیامدار : ستونی قسە بكە، واتە بەفراوانی مەچوو ناو بابەتەكە و بابەتی لابەلا مەهێنە ناو وتارەك ـ پسپۆری، وشەی كلیلی، وێنە و ڤیدیۆـ ڕەچاوی شوێنی وەستانەكانت بكە لەكاتی قسەكردندا.
(٣) كوتایی مانادار: وەك پۆخت كردنەوەی وتارەكە .
هەندێ لە خەسڵەتەكانی وتاربێژی ناوازە :
١ـ زانست : پێویستە وتاربێژ خاوەنی زانین و زانیارییەكی باش بێت و بە تەواوی شارەزای ئەو بابەتە بێت كە لەبارەیەوە دەدوێت. قسەیەك هەیە دەڵێن ( جام چی تێدا بێت ئەوەی لێ دەڕژێت)
٢ـ باش خۆئامادەكردن: هەروەك چۆن زانیاری پێویستە بۆ وتاربێژ، ئاوهاش پێویستە ئامادەكاری بكات بۆ ئەو بابەتەی دەیەوێت قسەی لە بارەوە بكات، چونكە وتاربێژ بەم جۆرە زیاتر دەتوانێت خۆی بگەیێنێتە دڵی بەژداربوان سەرنجیان ڕابكێشێت .
٣ ـ شارەزایی زمانزانی: مەبەست لێی ئەوەیە كە وتاربێژ هەگبەی زمانەوانی پڕ بێت و توانایەكی گەورەی پێ ببەخشێت بۆ دەربڕینی قسەكانی بە جوانترین و ناوازەترین شێوە، سەروەرمان (د.خ) لە سەر بێت دەفەرمووێت ( من وشەی كورت و پڕمانام پێبەخشراوە)
٤ـ گەیاندنی پەیامێكی گرنگ: ئەو وتارو گشتیانەی ئامانجێكی دیاریكراویان نییە هەمیشە كاریگەرییان لاواز و كەمە ، لەبەر ئەوە دەبێت وتاربێژ ئامانجێكی سەرەكی گرنگ بۆ خۆی دیاری بكات، كە پەیوەندی بە ژیانی گوێگرانەوە هەبێت و سەرنجیان ڕابكێشێت. سەروەرمان (د.خ) لەسەر بێت دەفەرمووێت (خەلكینە گوێم بۆ بگرن تا بۆتان ڕوون بكەمەوە)
٥ـ متمانە بەخۆبوون: بێگۆمان ئەو وتار بێژەی زیاتر متمانەی بەخۆی هەیە زیاتر دەتوانێت بگات بە دڵ و ژیری خەلك ، هەروەها ئەو كەسەی زیاتر خاوەنی كەسایەتیێكی جێگیر و دامەزراوە ئامانجی بەرز و باشتر دێنێتە دی. ( ڕاستی مرۆڤ بەرە و چاكە و ڕێنوێنی دەبات)
٦ـ ڕاستگۆی: لەوانەیە ئەمە لە گرنگترین خەسڵەتەكانی وتاربێژی ناوازە بێت، چونكە جووڵاندنی هەست و سۆز و ڕاستگۆ بوون لەگەڵیدا و گواستنەوەی زانیاری بە ئەمانەتەوە و ڕاستكردن لە قسە و هەست و سۆزدا، پێویستە لە وتاربێژی باشدا هەبن.
7ـ ڕەچاوكردنی بارودۆخی گوێگران: لە كۆنەوە وتراوە بە پێی ئاستی ژیری خەلك لەگەڵیان بدوێن لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر وتاربێژ كە بە باشی بزانێت كە قسە بۆ كێ دەكات و كام بابەت و دەستەواژانە گونجاون بۆیان.
٨ ـ باش گوێگرتن: هەروەك چۆن پێویستە وتاربێژ لە وتاردانەكەیدا باش بێت، ئاوهاش پێویستە لە گوێگرتندا باش بێت، هەروەها پێویستە بە باشی و لێهاتوانە هەستی گوێگرتنی بەكار بهێنێت، بۆ ئەوەی متمانەی بەشداربوان بەدەست بهێنێت.
٩ـ بڕوابوون بەوەی كە دەیڵێت: بەهەمان شێوە پێویستە وتاربێژ پێشەنگی باش بێت، بۆ گوێگرانی و یەكەم كەس بێت قسەكانی خۆی بكات، بەكردەوە، تارقی كوڕی زیاد لەوتارە بە ناوبانگەكەیدا دەڵێت “بزانن ئەو قسانەی بۆ ئێوەم كردووە، خۆم یەكەم كەس دەبم كە دەكەم بە كردووە)