زاری كرمانجی – سۆران :
عێراق پلانی هەیە لە ڕێگەی ڕێككەوتنێكەوە بۆ كڕینی 12 فڕۆكەی جەنگیی ڕافالی فەڕەنسیی بە بەهای 3.2 ملیار دۆلار هێزی ئاسمانییەكەی مۆدێرن و پێش بخات، بەڵام ئیسرائیل دەستی بەهەوڵەكانی كردووە بۆ ڕێگرییكردن لە دابینكردنی مووشەكی میۆری پێشكەوتوو بۆ عێراق لەچوارچێوەی ئەو گرێبەستەدا.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە كە بڕیارە ئەو گرێبەستە لەڕێگەی دابینكردنی نەوتەوە بۆ فەرەنسا دابین بكرێت نەك پارەی نەختینەیی.
ئەوەش هاتووە: ڕێككەوتنەكە لە ئەنجامی فشارەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەرەنسا بۆ ڕێگریكردن لە دابینكردنی مووشەكی دوور مەودای میتیۆر بۆ عێراق دواكەوتووە، كە بەشێكە لە پاكێجی چەكی داواكراو، بەڵام بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەستەكە بەشێوەیەكی تەواوەتیی و وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
جگە لەوەش عێراق بەنیازە ڕاداری گراوند ماستەری فەرەنسی بكڕێت بۆ بەرزكردنەوەی سیستەمی چاودێری ئاسمانی، ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەغدا داایە بۆ مۆدێرنكردنی توانا بەرگریی و ئاسمانییەكانی.
مووشەكی میتیۆر مووشەكێكی دوور مەودای ئاسمانییە بۆ ئاسمان بە وردی ئامانجەكانی لەمەودای زیاتر لە 150 كیلۆمەتر دەپێكێت، دیزاینێكی پێشكەوتووی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ناو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەكانەوە.































































