زاری كرمانجی-سۆران
سەرهەنگ ماوانی، دەڵێت: ” بۆ ئاوی خواردنەوە سەدا حەفتای شاری سۆران و خەلیفان و باڵەكیان و ڕواندز، پشت بە پڕۆژەی ئاوی بێخال دەبەستێت، وەك لە وێنەكەش دەبینن بەو زستانە ئەوە حاڵی سەرچاوەی ئاوەكەیە، ئەگەر وا بڕوات و باران بارانی پێویست نەبارێت، بۆ هاوین كێشەی گەورە كەمی ئاو ڕوو لەو دەڤەرە دەكات”.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” جێگەی پرسیارە ئایا لە ئیدارەی ئەو سنوورە هیچ ئامادەكاری كراوە، یان بەدیل چییە لەكاتێكدا لە ئێستادا ئاوی سەرچاوەی بێخاڵ بەم شێوەیە ڕوو لە كەمبوونەوەیە، ئایا بەرنامەو پلانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو چی بووە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو نەتوانراوە پڕۆژەكی جێگرەوە بنیات بنرێ لە لەكاتێكدا لە ڕابردوودا پارەی پێویستیش هەبووە.































































