زاری كرمانجی – سۆران :
لە باكووری كوردستان و توركیا ، گردبوونەوەی جەماوەری بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا ڕێك دەخرێت.
دوێنێ شەممە ١ـی شوبات لە ٥١ پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان گردبوونەوەی جەماوەری و چالاكی هەمەجۆر بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی كورد لە توركیا ڕێك خرا.
گردبوونەوەكە لەلایەن ڕێكخستنەكانی پارتی یەكسانی و دادپەروەریی گەلان (دەم پارتی)ـەوە لە ژێر دروشمی “ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و دیداری ئازادی” ڕێك دەخرێت.
بڕیاری ڕێكخستنی گردبوونەوەكە، لەلایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتیی دەم پارتییەوە دراوە و دوای دیداری شاندی پارتەكە و عەبد-وڵلا ئۆ-جە-لان ، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پە-كە-كە) ئەمە بە یەكەم چالاكی گشتگیریی پارتەكە دادەنرێت.































































