زاری كرمانجی – سۆران :
سوپای پاكستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕێكی چەكداری لە پارێزگای بەلووچستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ١٨ سەرباز و زیاتر لە ٢٤ چەكدار كوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سوپای پاكستاندا ئاماژە بەوە كراوە، ئەو تێكهەڵچوونە كاتێك ڕوویداوە كە پاسەكانی هەڵگری سەربازانی سوپا بە ڕێگایەكی نزیك شاری مەنگۆچاردا تێدەپەڕن كاتێك ڕووبەڕووی بەربەستی ڕێگاكە بوونەتەوە كە ڕێگاكەیان گرتووە. كاتێك ئەفسەرانی ئەمنی هەوڵیان دا بلۆكەكان لاببەن، بە تەقەكردن كرانە ئامانج.
تا ئێستا هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە. سەرۆكوەزیرانی پاكستان، شەهباز شەریف، هێرشەكەی شەرمەزار كرد.
بەلووچستان گەورەترین پارێزگای پاكستانە و هەرچەندە زۆرترین سامانی سروشتی لە نێوان پارێزگاكانی وڵاتەكەدا هەیە، بەڵام لە هەموویان كەمترین گەشەسەندنی هەیە.
ئەم ناوچەیە لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا گۆڕەپانی ململانێی هێزەكانی حكومەتی ناوەندی و گرووپە جوداخوازەكانی بەلووچ و هەروەها چەكدارە ئیسلامییەكان بووە.

































































