زاری كرمانجی – سۆران :
ڕۆژی شەممە 1ـى شوبات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ ستیڤ ویتتاكەر، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە پێشهاتەكانی ناوچەكە و پرسی ئاڵوگۆڕی بارمتەكان قسەی كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی دانوستانەكان لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لە ڕۆژی دووشەممە دەست پێ بكات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەكەیان لە واشنتن. هەروەها بڕیارە ویتتاكەر،( نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا) دوای ئەم كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر و نوێنەرانی میسر ڕاوێژ بكات.
ئەم دانوستانانە لە كاتێكدایە كە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و چارەسەركردنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە بەردەوامن.































































