زاری كرمانجی-سۆران
لە هەواڵێكی ڕۆژنامەی سەباح هاتووە: حكوومەتی ناوەند بە داتەبەیسێكی نوێ و وردەوە ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان یەكەم و بڕوانامە بەرزیان هەیە لە سەر میلاكی حكومەتی ناوەند دادەمەزرێن”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” بەبێ جیاوازی مەزهەب و ڕەگەز سەرجەم یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێن، حكومەتی ناوەند بنكەیەك لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان”.
زیاتریش ئەوانەی دادەمەزرێن بریتین لە: سەرچاوە مرۆیەكان و پسپۆری بوارەكان و بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان و ئەندازیارییەكان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.































































