مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس هەڕەشە لە داعش دەكات و ڕایدەگەیەنێت هەر كەس و لایەنێك بیانەوێت مەترسیی بۆ سەر ئەمریكییەكان دروست بكەن لە هەر شوێنێك بن دەیانكوژین .
پەیامەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە دوای هێرشەكانی ئەم دوایەیی داعش بۆ سەر ئەمەریكا هات و ڕاگەیاند “ساڵانێكە سەربازانی ئێمە ئەم پلاندانەرەی داعشی كردووەتە ئامانج، بەڵام بایدن و هاوڕێكانی كەمتەرخەم بوون، بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدەن.”
ترەمپ دەشڵێت “من ئەوەم كرد، پەیامم بۆ داعش و هەموو ئەوانەی تر كە ڕەنگە هێرش بكەنە سەر ئەمریكییەكان ئەوەیە (دەتاندۆزینەوە و دەتانكوژین) ئەگەر لە هەر شوێنێك بن.”
ترەمپ لە درێژەی پەیامەكەیدا ئاشكرای دەكات “ئەم بەیانییە فەرمانم كرد بە وەشاندنی گورزێكی ئاسمانی سەربازیی ورد بۆ سەر پلاندانەرێكی باڵای هێرشەكانی داعش لە سۆماڵ و ئەم بكوژانەمان لە ئەشكەوتەكاندا دۆزیوە، خۆیان حەشاردابوو، هەڕەشەیان لە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانمان دەكرد، ئەشكەوتەكەمان بەسەردا خاپووركردن كە تێیدا دەژیان، چەندین تیرۆریست كوژران.”
































































