زارى کرمانجى:
کۆمپانیایەک زیاتر لە 550 دەفتەر دۆلارى هاووڵاتییانى بردووە لەلایەن كۆمپانیایەكی حەواڵە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی بۆ هاووڵاتییان، چارەنووسی 550 دەفتەر دۆلار دیار نەماوە، بەشدارێكیش دەڵێت، خاوەن شوێنەكە دەڵێت: ”من واژووم نەكردووە و جێگرەكەم كردوویەتی”.
ئەمڕۆ شەمممە یەكی شوبات، هاووڵاتییەک ، بە میدیاکانى ڕاگەیاندووە: ”بۆ وەرگرتنی ڤیزەی فڕەنسا دراوە، گرێبەستەكەش بەشێوەیەك بووە كە ئەو هاووڵاتییە ئەگەر ڤیزەكە وەرنەگرێت، پارەكە بۆ بگەڕێنرێتەوە”.
باسی لەوەش كردووە، ”ئێستە ئەو كەسانەی مامەڵەیان كردووە، دووانیان هەڵاتوون و دووانی تریش گیراون، خاوەن كۆمپانیاكەش دەڵێت، من گرێبەستەكەم واژوو نەكردووە و لێی بەرپرسیار نیم، ئەوەی كردوویەتی جێگرەكەمە.
زیاتر روونی كردووەتەوە، ”بەپێی قسەی بەشداران، زیاتر لە 550 دەفتەر دۆلار بەو شوێنە دراوە و ئێستە چارەنووسی ئەو پارەیە دیار نییە، كەسیش نازانێت ئەو دوو كەسەی تر بۆ كوێ هەڵاتوون”.