زاری كرمانجی :
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات كەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان شەش ملیار دیناری بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخانكرد.
ئەو شەش ملیار دینارە هەروەكو لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە” بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستكردنی ژووری نوێی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە تەرخانكرا كە لە ئێستادا هەموو ڕێكارەكانی ئەندازەیی و كارگێریی و فەرمانی خەرجی دارایی بۆ دروستكردنی 184 ژووری نوێی خوێندن (هۆبە) تەواوبووە لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لە ئیستادا دەتوانن دەستبەكاربن بۆ جێبەجێكردن، ههروهها بڕی سێ ملیار دیناریش بۆ نۆژەنكردنەوەی 293 خوێندنگە، كە ڕێكارەكانی ئەندازەیی و كارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تەواو بووە، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەكاربن بۆ جێبەجێكردن.”