زارى کرمانجى-سۆران:
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریى ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر پێگه ئهتۆمیهكانى وڵاته‌كه‌ى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت:”ئهگهربێتو هێرشبكرێته‌سه‌ر پێگە ئەتۆمییەکانمان، ئه‌وه گەورەترین هەڵە لەمێژودا ڕودهداتو دواتریش جەنگێکی سەرتاسەریى هه‌ڵده‌گیرسێت“.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەى قه‌ته‌رى په‌یامێكى بڵاوكردهوهو وتى:”لەئەگەری هێرشکردنەسەر پێگە ئەتۆمییەکانمان، دڵنیابن ئێران دەستبەجێ‌و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامى دەبێت کە دەبێتە هۆی جەنگێکی سەرتاسەری لەناوچەکەدا، ئەوکارەی ئەمریکاش دەبێتە گەورەترین هەڵە لەمێژودا”.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، “ئەمریکا لەچەند شوێنێکی جیاواز سەرچاوە داراییەکانی ئێمەی سڕکردوە، بەمەش ئه‌و وڵاته بەڵێنەکەی جێبەجێنەکرد کە وتبوی، ئەو سڕکردنانە هەڵدەگرێت، بۆ ئه‌وه‌شى پەیوەندییەکانمان ئاسایی ببنەوە، پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئەو سڕکردنانە هەڵبگرێت”.
لەساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەبیانوی پێشێلکاریی لەڕێککەوتننامەکە لەلایەن ئێرانەوە، بەشێویەکی تاکلایەنەو بۆ زیاتر فشارخستنەسەر ئێران، لەڕێککەوتننامەی 1+5 کشایەوە.































































