زارى كرمانجي – سۆران :
کارۆلین لیڤیت، گووتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکدا سەبارەت بە سیاسەتی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر کۆماری ئیسلامی گووتی” سەرۆک هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئێرانی بەباشی ڕوون کردووەتەوە و تەنانەت کاتێک دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەش ئەو قسەیەی ڕوون کردووەتەوە”.
كارۆلین زیاتر روونیكردەوە ” ئەو سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا ئەگەر دانوستانەکانی ئاگربەست بەرەوپێش نەچێت، حەماس و تیرۆریستانی پاڵپشتیکراوی ئێران باجێکی قورس دەدەن، ئەمەش وایكرد بەخێرایی ئاگربەست هاتە كایەوە”.
گووتە بێژی كۆشكی سپی ناوبراو ڕەتیکردەوە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێک بداتەوە کە ئایا ترەمپ لە دەرەوەی بژاردەی سەربازی بەنیازە دەسەڵاتە بەرفراوانەکانی بۆ پەلەکردن لە ڕووخانی حکومەتی ئێران کەڵک وەربگرێت.


































































