زارى كرمانجي – سۆران :
لە شاری گۆما گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتی 700 کەس لە شەڕێکی تونددا کوژراون.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی یاخیبووانی ئێم 23 بۆ گرتنەوەی ئەو شارە کە پایتەختی پارێزگای کیڤۆی باکوورە، دوو هەزار و 800 کەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم یاخیبووانە کە لەلایەن ڕواندا پاڵپشتی دەکرێن، ئێستا بەرەو بوکاڤۆی پایتەختی کیڤۆی باشوور پێشڕەوی دەکەن.
ڕیشەی ئەم ململانێیە لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، بەڵام لە هەفتەکانی ڕابردوودا لەناکاو توندتر بووەتەوە.
گروپی M23 کە ئەندامەکانی توتسین، دەڵێت خەبات بۆ مافەکانی ئەم گروپە کەمینەیە دەکەن. لەبەرامبەردا حکومەتی کۆنگۆ دەڵێت، یاخیبووان بە پاڵپشتی ڕواندا بەدوای کۆنترۆڵکردنی نەوتە کانزاییە بەرفراوان و بەنرخەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا دەگەڕێن.


































































