زارى کرمانجى:
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند: ”هێرشێکی ئاسمانی وردیان لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامداوە و محەمەد سەلاح ئەلزەبیر، سەرکردەی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراس ئەلدین (حەد) کە سەر بە قاعیدەیە، کردۆتە ئامانج و کوشتوویانە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ”هێرشە ئاسمانییەکە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سێنتکۆم، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تیرۆریستان کە ئامانجیان پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشکردنە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی و کارمەندانی سەربازی لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان لە سەرتاسەری ناوچەکە”.
ژەنەڕاڵ مایکل ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، گووتى: ”ئیدارەی ترەمپ سەرنجی لەسەر بەردەوامبوون و مانەوەی ئەرکی سەربازی ئەمریکایە بۆ ڕاوکردن و کوشتنی تیرۆریستان، و بەرگریکردن لە هاوپەیمانە کوردەکان”.































































