شەممە، 01-02-2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژانی 07 بۆ 08ـی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەش کرد، بارانەکە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بڕەکەی لەنێوان 14 ملم بۆ 45 ملم دەبێت؛ واتا دەتوانین بڵێین بارانەکە زستانییە و بۆ دەخڵ و دانیش زۆر باش دەبێت.
لەبارەی بارینی بەفریش، ئەو شارەزایەی کەشناسی باسی لەوە کرد، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما 8 بۆ 9 پلە نزم ببنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە هەموو ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، بەفر ببارێت. هەڵبەتە بڕی بەفربارینەکە، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت.
































































